Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
موغڵا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "زیانه‌كانی دوای بوومه‌له‌رزه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ له بۆدروم سێ بینای رووخا‌و هه‌یه كه بهكارنهدههێنران و چۆڵكرابوون، هه‌روه‌ها زیانی زۆر بەر بەشێکی 32 بینا ركهوتووه، جگه له‌وه هیچ زیانێكی دیكه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ده‌ریای ئیجه، یڵدرم گوتی: "به یۆنان و گه‌لی یۆنان ده‌ڵێم سه‌لامه‌تییه. ئازاره‌كان هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ هاوسێكاندا، هه‌روه‌ها خۆشییه‌كانیش. له‌به‌رئه‌وه به‌شكردنی ئازاری هاوسێكه‌ت ئه‌ركێكی هاوسێیهتیه. گه‌لی یۆنان سه‌لامه‌ت بن. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سڵاومان ده‌نێرم بۆ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته. خوا جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌تان به كاره‌ساتی وا گه‌وره تاقی نه‌كاته‌وه".