01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2020
ئیدلب - AA
به پێی راپۆرتی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردان له سووریا كه كار له‌سه‌ر داتاكانی كۆچ له ناوچه‌كه ده‌كات، له ئاكامی بۆردومانی هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆ سه‌ر ئیدلب له‌ماوه‌ی مانگی كانوونی دووه‌مدا، ١٨٨ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون كه ٦٤یان منداڵبوون.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و بۆردومانانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه دوو كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) و كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی هه‌ن.
هه‌روه‌ها له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێم و رووسیا له مانگی رابردوودا ئه‌نجامیانداون ٢٨ قوتابخانه، حه‌وت خێوه‌ت، ١١ بنكه‌ی ته‌ندروستی، نۆ بازاڕ، ١٩ په‌رستگا، پێنج ناوه‌ندی به‌رگری شارستانی، سێ وێستگه‌ی ئاو و دوو وێستگه‌ی كاره‌با و چوار نانه‌واخانه كراونه‌ته ئامانج.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە).
به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا، جگه له ئیدلب ئه‌و چوار ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو كۆنترۆڵ كرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و روویان له ناوچەکانی نزیك سنووری توركیا كرد.
دوای رێككه‌وتنی سۆچی نێوان رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوون. ته‌نها له سه‌رەتای ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م یەک ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان سووریا- توركیا بوون و زیاتر له هه‌زار و ٦٠٠ مه‌ده‌نیش كوژراون.