Hasan Esen
01 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
له‌نده‌ن - AA
وڵاتی به‌ڕیتانیا له ساڵی 1973 دا بووه ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردووش به‌یه‌كجاری كۆتایی به 47 ساڵ ئه‌ندامێتی ناو یه‌كێتییه‌كه هێنا.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه له داموده‌زگا حكوومی و تایبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا ئاهه‌نگ گێڕدرا.
بانكی ناوه‌ندی به‌ڕیتانیاش به‌رواری 31ی كانوونی دووه‌می 2020ی وه‌ك رۆژی جیابوونه‌وه‌ی به‌ڕیتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ دروشمی "ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی و برایه‌تی بۆ هه‌موو گه‌لان" خسته سه‌ر دراوی كانزایی 50 پهنیی.
لای خۆشییه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا بۆریس جۆنسه‌ن له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه تهلهفیزیۆنییهكان داوای له گه‌له‌كه‌ی كرد كاربكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و چهقبهستوییانهی به‌هۆی برێكسته‌وه دروستبوون و هه‌وڵی ساڕ‌ێژ كردنی برینه‌كان بده‌ن.
جۆنسه‌ن جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌ركی حكوومه‌ته كار بۆ یه‌كخستنی گه‌ل و به‌ره‌و پێشبردنی وڵات بكات و گوتی: "گرنگترین شت كه ده‌تواندرێت له‌م شه‌وه‌دا بگوترێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م قۆناغه كۆتایی نییه به‌ڵكو سه‌ره‌تایه و كاتی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی راسته‌قینه‌یه. ئه‌مه كازیوه‌ی سه‌رده‌مێكی نوێیه".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و دامه‌زراوه بهڕیتانییانهی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌یه له كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوودا ئاڵای یه‌كێتی ئه‌وروپایان هێنایه خواره‌وه.
له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌ندامێتی به‌ڕیتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، قۆناغی راگوزه‌ر له‌و وڵاته ده‌ستی پێكرد.له ماوه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا به‌ڕیتانیا له باره‌ی پرسه‌كانی بازرگانی، ئاسایش، ته‌ندروستی، گواستنه‌وه و گه‌یاندن دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه‌كه ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌و قۆناغی راگوزه‌ره‌ی تا 30ی حوزه‌یران دیاری كراوه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ درێژ بكرێته‌وه به‌ڵام حكوومه‌تی جۆنسه‌ن رایگه‌یاندووه كه قۆناغه‌كه درێژناكهنهوه.
شایه‌نی باسه له قۆناغی راگوزه‌ردا به‌ڕیتانیا له بواره‌كانی یه‌كێتی گومرگه‌كان، بازاری هاوبه‌ش و هاتوچۆی سه‌ربه‌ستدا وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پابه‌ند ده‌بێت به دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌وه. به‌ڵام به‌ڕیتانیا له میكانیزمه‌كانی بڕیاردانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا مافی قسه‌كردن له‌ده‌ستده‌دات.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی 2016 له به‌ڕیتانیا گشتپرسییهكی تایبه‌ت به جیابوونه‌وه‌ی به‌ڕیتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 52 ده‌نگده‌رانی به‌ڕیتانی پشتیوانی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتییه‌كه كرد.
له ئه‌نجامی دووساڵ دانوستانی نێوان به‌ڕیتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپادا له كۆتایی ساڵی 2018دا گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر برێكست. به‌ڵام پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كات تێرێسا مه‌ی نه‌یتوانی رێككه‌وتنه‌كه له په‌ڕله‌مان تێبپه‌ڕێنێت و بۆ جاری سێیه‌م قۆناغی برێكست دواخرا كه بڕیاربوو له 29ی ئاداری 2019دا جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا بۆریس جۆنسه‌ن دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بۆ كۆتاییهێنان به‌و چه‌قبه‌ستوییه‌ی له په‌رله‌ماندا هه‌بوو له كانوونی یه‌كه‌می 2019دا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجامدا و توانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت.
به‌مشێوه‌یه جۆنسه‌ن قۆناغی برێكستی كرده یاسا و تا 23ی كانوونی دووه‌می 2020 قۆناغه یاساییه‌كه‌ی به‌كۆتا هێنا.