Zana Natık Kerem
30 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی حكوومەتی بەوە تۆمەتبار دەكات بەوەی سستیی دەنوێنێت لە ئەنجامدانی چاكسازیی و ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیی پێشوەختە، وێرای ئەوەی کە خۆپیشاندەران داوای گۆڕانكاریی دەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا، محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوە داوە تا دێت كە پڕۆسەی چاكسازی لە عێراق، سستیی تێ دەكەوێت و ئەمە وێرای کە خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و هەڵبژاردنیی پێشوەختە و جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەت دەكەن".
گوتیشی:" لەڕێگەی سیاسییەوە لەگەڵ هاوبەشەكانماندا، هەوڵمانداوە، نەخشەڕێگایەكی باش و كارا دابنێن بۆ ئەوەی عێراق لەم قەیرانەی ئێستا رزگار بكەین و بەرەو پێشكەوتن و چاكسازی راستەقینەی ببەین".
لە كۆتاییدا، محەمەد حەلبوسی گوتی: "دوژمنانی گەل و یاسا لە میانی بڵاوكردنەوەی گوتاری رق و كینە، تۆقاندن و ترساندن، هەوڵی نانەوەی دووبەرەكیی لە نێوانماندا دەدەن بۆ ئەوەی لە پشتەوە خەنجەرمان لێ بدەن و یەكریزی نیشتمانییشمان تێكبدەن".
خۆپیشاندانەكانی عێراق لە سەرەتای تشرینی یەكەمی 2019وە ئەنجام دەدرێن كە لەئێستادا بەشێوەیەكی سنووردار بەردەوامە، ئەو خۆپیشاندانانە حكوومەتی پێشوویان بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی لە سەرەتای كانوونی یەكەمی رابردوودا، ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرد.
لە خۆپیشاندانەكاندا، داوا دەكرێت چاكسازی ریشەیی لە عێراق ئەنجام بدرێت و هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت ئەوەیش وەك هیوایەك بۆ رووخاندنی پارتە دەسەڵاتدارەكان.
حكوومەتی نوێی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كە لە ئایاری رابردوودا پێكهێنرا، بەڵێنی دابوو، وەك زەمینەسسازییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنیی پێشوەختە، چاكسازی ئەنجام بدات.
پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە شەشی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام دەدرێت و بەڵێنی دابوو كە هەڵبژاردنەكە لەژێر سەرپەرشتی نێودەوڵەتییدا بەڕێوەبچێت.