19 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2022
دهۆك - AA
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مه‌حما خه‌لیل رايگه‌ياند کە ره‌زامه‌ندى سه‌رۆكى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى وه‌رگیراوە بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێکی تايبه‌ت سه‌باره‌ت دۆخى شنگال ئه‌نجام بدرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ين له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا، كۆبوونه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى تايبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى دۆخى ئه‌م دواییەی شنگال پێكبهێنرێت و گوتى: "په‌كه‌كه رێگره له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شنگال".
مه‌حما خه‌لیل لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسى ئانادولۆ گللهيى له کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی کرد كه به‌رامبه‌ر دۆخى ئێزدیيه‌كان بێده‌نگە و تێبينى له‌سه‌ر گوتارى نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هه‌بوو كه رۆژى ١٧ى ئه‌م مانگه پێشكه‌شى كرد و گوتى: "نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جێنین پلاسخارت لە به‌شێكى گوتاره‌كه‌يدا لە ئەنجوومەنی ئاسایش باسى دۆخی شنگالی كرد و گوتى چاودێرى نێودهوڵهتیيمان له شنگال هه‌يه، ئێمه‌ش پرسيار ده‌كه‌ين و داوا ده‌كه‌ين ئه‌و چاودێرانه له كوێن با بێن، هه‌روه‌ها جێنین پلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له شنگال تێكده‌رى ناوخۆ و ده‌ره‌كيش هه‌ن، ئه‌مه دانپێدانێكه كه پەکەکە له شنگال سەروەریی عێراق و سوپای عێراقی پێشێل کردووە و دەستوورى عێراق جێبەجێ ناکات و عێراق لاوازه و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى پێشێل ده‌كرێت، به تايبه‌تى په‌كه‌كه له شنگال سه‌روه‌رى عێراق پێشێل ده‌كات، بۆيه ده‌بێت ئه‌و هێزه له شنگال ده‌ربكرێت".
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مه‌حما خه‌لیل باسى له‌وه‌ش كرد كه حەشدی شەعبی لە شنگال پشتیوانی لە پەکەکە دەکات و گوتی: "تەنانەت پێداویستیی سەربازیی و مووچەش لە حەشد وەردەگرن، كه‌واته حکوومەتى عێراق مووچه‌ى چەکدارانی په‌كه‌كه له شنگال دابين ده‌كات".
مه‌حما خه‌لیل بۆ چاره‌سه‌ری رەوشی ئێستای شنگال به پێويستى زانى كۆنفڕانسێكى نێوده‌وڵه‌تیی سازبكرێت و ليژنه‌يه‌كى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دابمه‌زرێت و رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراق سه‌باره‌ت شنگال جێبه‌جێ بكرێت، خه‌ڵكى زه‌ره‌رمه‌ندى شنگال قه‌ره‌بوو بكرێنەوە و په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكرێت، چونكه ئه‌و رێگره له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى شنگال.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مه‌حما خه‌لیل ره‌خنه‌ى له وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق گرت و گوتى: "وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران وه‌زاره‌تێكى فاشيله، ئاگاى له ئاواره‌كان نيیه و چه‌ندين جاريش ئه‌م گللهيیەمان پێ گه‌ياندووه".
لە ساڵی ٢٠٢٠ لە پێناو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و رێکخستنی چوارچێوەی کارگێڕیی و ئەمنیی لە قەزاکە، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر چەند خاڵیک رێککەوتن كه گرنگترین خاڵەکانى ئەوەیە، بەرپرسیارێتى ئەمنى قەزاکە بدرێتە دەست هێزە ئەمنییەکانى عێراق و پێشمەرگە هەموو گرووپە چەکدارەکانى دیکە لەو شارە دووربخرێنەوە.