Sarmand Hameed
17 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2022
هەولێر - AA
سهرۆکی ههرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، بۆ ماڵئاوایی پێشوازیی کرد له باڵیۆزی ئهمریکا له عێراق، ماتیو تولهر کرد که ئهرکی له عێراق کۆتایی دێت.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکاویەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، له دیدارێکدا کە لە بارزان بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی ئەمریكای لە عێراق كرد بۆ ههوڵ و یارمەتیدانی لە برەودان بە پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەمەریكا و هیوای سەركەوتنی لە ئەركی تازەیدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە ماتیو تولەر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و دامودەزگا و لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هاریكاری و هەماهەنگییەی لە ماوەی ئەركەكەیدا لە عێراق لەگەڵ خۆیان و باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەیانبووە و هیوای خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە بەردەوام بێت.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ ئەمریكا و برەودان بە بوارەكانی هاریكاریی هاوبەش و هاندانی سەرمایەی ئەمریكی بۆ وەبەرهێنان لە عێراق و ههرێمی کوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خستە سەر بارودۆخی عێراق و کێشه و تهحهدییهکانی بهردهم پرۆسهی و ههوڵهکانی تێپهڕاندنی دۆخهکه.
دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان، بەردەوامیی هەڕەشەی داعش لە ناوچەكە و هاندانی چالاكیی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، چەند تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوون.