Heman Husseın Yaseen
13 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2020
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ بەرەو ئەڵمانیا بەڕێ دەکەوێت.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان وێڕای راگهیاندنی ئهم ههواڵه، ئاماژهی بهوهشداوه كه سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی له كۆنفرانسهكهدا به تایبهتی پرسی قوربانیدانی پێشمەرگە لە شەڕی دژبە تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر له ناوچهكه باس دهكات.
بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا کە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە گەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لە کۆنفرانسەکە بکەوێت و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.
ماوەی چەند ساڵێکە مەسرور بارزانی یەکێکە لە بەشدارە سەرەکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە "لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونخ چەندین دیدارمان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژبە تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسیانە".