Sarmand Hameed
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ سەڵاحەددین بەهائەددین، پیرۆزبایی بیست و حەوتەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و "هیوای خواستووە ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین".