Semra Orkan
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا لە نێو ئەواندا نین و پێشتر لەگەڵیاندا پەیوەندییان ھەبووە، نوێ دەکەنەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لە کۆشکی دۆڵمەباخچە، لە میانی پێشوازیکردنی لە شاندی رێکخراوی یەکێتیی دیموکراتی نێودەوڵەتیی گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گوتی: "لە کاتێکدا قۆناغی ئەو پەتایە کە زۆربەی وڵاتانی جیھان بە وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە بە بێ ئامادەکاری رووبەڕووی بوونەوە، سوپاس بۆ خودا تورکیا بە سەرکەوتووانە ئەو قۆناغەی بەڕێوەبردووە".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە "ئەوانەی کە نەیانتوانی لە لیبیا، سووریا، ئیجە، رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و قەرەباخ شکست بە تورکیا بھێنن، ئێستا دەیانەوێت بە بانگەشەی بێ بنەما و تۆمەت خستنەپاڵ، بەربەست بخەنە بەردەم تورکیا".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەبارەی دوژمنایەتیکردنی ئیسلام گوتی: "جیھانی رۆژئاوا پێداگرە لە نەگرتنەبەری رێکاری پێویست لە بەرامبەر ئەو ھەڕەشەیەی (ھەڕەشەی دوژمنایەتیکردنی ئیسلام) کە رۆژ لە دوای رۆژ لە گەورەبووندایە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ھیچ کام لەو ھێرشانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا وڵاتەکەمانی کردووەتە ئامانج بە تایبەتی لە پرسەکانی ئابووری و تیرۆر، بەرێکەوت نەبووە".