Heman Hussein Yaseen
01 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
ههولێر - AA
ئهمڕۆ دووشهممه، سهرۆكی پێشووی ههرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ستیڤن هیكی و شاندی یاوەری كرد.
نووسینگهی راگهیاندنی بارهگای بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارەكەدا، بارودۆخ و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ و پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە گرفتەكان لە چوارچێوەی دەستوور و لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە.