Zana Natık Kerem
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2020
هەولێر ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز نامەیەكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رادەستی سەرۆكی رژێمەکەی سووریا كردووە.
ئاژانسی ناوبراو پشت بەستن بە راگەیەندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە كە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز گەیشتووەتە دیمەشق چاوی بە سەرۆكی رژێمەکەی سووریا كەوتووە.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە میانی دیدارەكەدا، فالح فەیاز نامەیەكی مستەفا كازمی رادەستی سەرۆكی رژێمەکەی سووریا كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا، ئاماژە بە ناوەڕۆكی نامەكەدا نەدراوە.