Muhammed Ali Kamal
16 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2022
سلێمانی-AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له پرسه‌ى سه‌رۆكی پێشووی ئیمارات، خهليفه بن زايد ئال نههيان، گه‌يشته ئه‌بوزه‌بى و له لايه‌ن سه‌رۆكى ئيمارات، شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيانهوه، پێشوازیى لێكرا.
له هه‌واڵێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه كراوه، نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆی و گه‌لى كوردستانى به شێخ محمه‌د بن زايد ئال نههيان و خانه‌واده‌ى ئال نههيان و حكوومه‌ت و گه‌لى ئيمارات گه‌ياندووه، هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕیوه و هيواى لێخۆشبوونی بۆ كۆچكردوو، خواستووه.
ئاماژه‌به‌وه‌ش كراوه، لاى خۆيه‌وه شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نههيان، سوپاس و پێزانينى خۆی و خانه‌واده‌كه‌یان و سهركردايهتيى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌شداریى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى و شاندى ياوه‌رى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕیوه و ستايشى خۆی و وڵاته‌كه‌ى بۆ دۆستايه‌تى و هاوسۆزيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيمارات دووپات كردووه‌ته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى به هاوه‌ڵی هه‌ریه‌ك له جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر و سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، فه‌وزى هه‌ريرى لەو وڵاتە دایە.