Sarmand Hameed
18 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2022
هەولێر - AA
دواى گه‌يشتنى به به‌ريتانيا بۆ بەشدارییکردن لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى كۆچكردووی بەریتانیا، ئێلێزابێسى دووەم، ئێواره‌ى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى شاى بەریتانیا، شا چارلزى سێيه‌م، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان له كۆشكى شاهانه‌ى بهكينگهام له له‌نده‌ن، به ياوهريى باڵيۆزى عێراق له به‌ريتانيا به‌شداریی له رێوڕه‌سمى پێشوازیى له ميوانان كرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سه‌رۆكایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به شا چارلزى سێيه‌م و خانه‌واده‌ى شاهانه و گه‌ل و حكوومه‌تى بەریتانیا و وڵاتانى كۆمۆنوێڵس گه‌ياند و هاوسۆزى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا دووپات كردووەته‌وه.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆيه‌وه شا چارلزى سێيه‌م سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى و به‌شدارييان له پرسه و رێوڕه‌سمى ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌مدا ده‌ربڕى.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە (بەکاتی لەندەن) له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان بۆ بەشداریى لە رێوڕەسمى ماڵئاوایی‌کردن له شاژنى کۆچکردووى بەریتانیا گه‌يشتبووه له‌نده‌ن و هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م تابووتهكهيدا له په‌رله‌مانى بەریتانیا، به‌شداریى له رێوڕه‌سمى ماڵئاوايى و نواندنى رێز بۆ شاژن ده‌كات.