Sarmand Hameed
14 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2023
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی گفتوگۆی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌می، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ربڕی بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو تا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بۆ محەمەد شیاع سوودانی و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق دووپات كرده‌وه و ئه‌و كارانه‌ی تا ئێستا له کارنامه‌ی حکوومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، به ئه‌رێنی و مایه‌ی ئومێد ناوبرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی له كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی عێراق و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی بۆ ته‌بایی و له‌یه‌كگه‌یشتن، ده‌ربڕی.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوودانی دووپاتی كرده‌وه كه سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشكه‌وتنی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، پێكه‌وه گرێدراوه، به‌پارێزگاكردنی ههڵهبجهیشی به خزمه‌تێكی بچووک زانی به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره كراوه.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگی و پێویستیی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی نێوان هێز و پێكهاته عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسیی وڵات و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هاوڕا بوون، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی كه‌رتی تایبه‌ت و رۆڵی له پێشخستنی وڵات له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به گشتی، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا بیروڕایان ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گۆڕییه‌وه.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی گەیشتە هەرێمی کوردستان و بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لێ‌کرا.
لەم سەردانەدا شاندێکی باڵای حکوومی یاوەری محەمەد شیاع سوودانی دەکات کە لە وەزیرانی دەرەوە، ناوخۆ، پلاندانان و کۆچ وکۆچبەران و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکان و جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران و بریکاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژمارەیەک لە راوێژکاران، پێکهاتووە.