سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) رایگه‌یاند: "له دڵه‌وه باوه‌ڕمان وایه كه به به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگێكی زۆر و پشتیوانی گه‌ل، به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مان تێده‌په‌ڕێنین.
ده‌میرتاش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هەفتەی داهاتوو ده‌ست ده‌كرێت به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و لەو بارەیەوە گوتی: "له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی كاندیده‌كانمان له ئه‌نقه‌ره، ده‌ستده‌كرێت به كاره‌كانمان".
له كاتێكدا ده‌میرتاش وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی ده‌دایه‌وه، باسیشی له به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مان كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به ده‌نگی زۆر و پشتیوانی هاووڵاتییان له دڵه‌وه باوه‌ڕیان وایه به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مان تیپه‌ڕێنن و گوتی: "من هیچ گومانێكم له‌وه نییه كه ده‌توانین به‌ربه‌ستی به‌رده‌م په‌رله‌مان ببڕین. ئه‌گه‌ر ئه‌و پاڵپشتییه به‌شێوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت، ئه‌وە ئێمه‌ش سیاسه‌تێك به‌رهه‌م ده‌هێنین كه شایسته‌ی گه‌له‌كه‌مان بێت. به‌وه‌ش كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په ئه‌م دید و روانگه‌یه فراوان و ئاشتییه‌ی به‌باشی بە خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، كێشه‌ی تیپه‌ڕاندنی به‌ربه‌ستی په‌رله‌مان نامێنێت".
هاوكات ده‌میرتاش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردندا پلانیان داناوه سه‌ردانی هه‌ر 81 پارێزگاكه‌ی توركیا و زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بكه‌ن و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی پارته‌كه‌مان دوو هاوسه‌رۆكی هه‌یه، به چاو پارته‌كانی دیكه‌دا چانسمان زیاتره بۆ گه‌ڕان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كانی ناوچه‌كانی خۆرئاوای توركیا به‌رامبه‌ر پارته‌كه‌یدا، ده‌میرتاش گوتی: "هه‌ده‌په، پارتێكی هاوبه‌شی گشت توركیایه. له ئه‌دیرنه، كركلارێ، ترابزۆن، كرككالێ، ئیزمیر، ئه‌نتاڵیا، هه‌كاری، وان و دیاربه‌كر كاندیدمان هه‌یه كه دانیشتووی ئه‌و ناوچانه‌ن. له هه‌مان كاتدا له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی توركیا كاندیدمان هه‌یه. كاندیدانی ناوچه‌كانی خۆرئاوای توركیاش به گه‌رمی له‌لایه‌ن لایهنگرانمانهوه پێشوازی لێكراوه. چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ده‌په ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌وی ده‌كات. كاردانه‌وه‌ی زۆر ئه‌رێنی و پشتیوانی زۆر باش له ناوچه‌كانی خۆرئاواوه به‌ده‌ست ده‌هێنین. ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌نگیان داوه به پارته‌كانی دیكه، گرنگی به كاندیده‌كانمان ده‌ده‌ن له‌و شوێنانه‌ی ده‌یان بینن. ئه‌وه‌ش پشتیوانیان بۆ پارته‌كه‌مان ده‌رده‌خات. به‌دڵنیاییه‌وه له 7ی حوزه‌یراندا هه‌موو پێكه‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه تا چه‌ند ئه‌وانه ده‌بنه ده‌نگ".