له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: له نێوان ساڵانی 2001 تا 2013 سەد و حەفتا و نۆ هه‌زار کەس له هه‌رێمی كوردستان مردون. كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ره‌تیكرده‌وه ئه‌و ناوانه له لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌رهێنرابن.
ته‌نیا نزیكه‌ی 500 ناوێك نه‌بێ له تۆماری ده‌نگده‌رانی كۆمسیۆن رەش کراونەتەوە و به مردوو ناویان تۆماركرابێ.
له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی هه‌بوونی ناوی مردووان له لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران، لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌یان له حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار و حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن گرت، كه نه‌یانتوانیوه ئه‌و ناوانه له تۆماری ده‌نگده‌راندا رەش بکەنه‌وه.
له‌سه‌رو به‌ندی ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان كه بڕیاره رۆژی 30ی نیسانی ساڵی ئاینده ئه‌نجامبدرێ. جارێکی دیکە پرسی ناوی مردووان لە لیستی تۆماری دەنگدەران هاتەوە بەرباس.
له‌باره‌ی سڕینه‌وه‌ی ناوی مردووان له تۆماری ده‌نگده‌ران، د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:" وه‌كو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم ناوی مردووانمان داوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن. بەڵام كۆمسیۆن ده‌ڵێ پێویسته ناوه‌كان به‌پێی فۆڕمی خۆراك بێ، کەچی ئێمه فۆڕمی خۆراكمان لانییه و ئه‌و ناوانه‌مان لای خۆمان كۆكردۆته‌وه."
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیدا، ئەو کەسانەی مردوون بە گوێرەی تەسکەرە و جنسیه‌ی عێراقی، مامەڵە وەفاتنامەیان بۆ کراوە و وەزارەت پشت بە فۆرمی خۆراک نابەستێ بۆ ئەو پرسە.
د. رێکەوت زیاتر دوا " هه‌ركه‌سێ بیه‌وێ ناو مردووانی ده‌ده‌ینێ، به‌ڵام كۆمیسیۆن ناوه‌كانیان به‌جۆرێكی دیکە ده‌وێ و ئێمه‌ش ئه‌م ناوانه‌مان به‌جۆرێكی دیکە تۆمار كردووه."
لە لایەکی دیکە سه‌ربه‌ست مسته‌فا، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كاتی زۆریان له به‌رده‌سته بۆ هەڵاواردنی ناوی مردووان له تۆماری دهنگدەراندا و ده‌توانن ئه‌و كاره بكەن. بەڵام تەنیا ئەوە کاری کۆمسیۆن نییە بە تەنیا.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق نەیگوت کە ژمارەی ناوی مردووان چەندە لە تۆماری هەڵبژاردن، بەڵام رایگەیاند: ژمارەی ئەوان ناگاتە سەد هەزار کەس و زیادەرٶیی بەو ژمارەوە کراوە.