لە ئاکامی سوتانی چادرێکی پرسەگێڕان لە شاری ئەدالی باشووری یەمەن، ١٩ کەس گیانیان لە دەستدا.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن و چەند گەواھیدەرێک رۆژی ھەینی ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە شاری ئەدالی چادرێک سوتاو لە ئاکامدا ١٩ کەسکە بۆ پرسەگێڕان لەژێریدا بوون گیانیان لەدەستدا،
ھەروەھا بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی نەخۆشخانەی ئەدالی، چەند بریندارێکی رووداوەکە برینەکانیان سەختە.
بەپێی بۆچوونی زۆرینەی خەڵکی یەمەن ئەو کارە بە ئەنقەست بووەو دەستێکی تێکدەرانەی لە پشتە، دواتر رێکخراوی ئەلحراق رێگای سەرەکیی شارەکەیان داخست و تا رادەیەک ھاتوچۆی ناو شاریان پەکخست، خۆپیشاندەران داوایانکرد بەزووترین کات حکومەت ھەڵوێستی تەواو لەسەر ئەو رووداوە دەربڕێ و تاوانبارانی دەستگیر بکا.
رێخراوەکە ئامادەنەبوون گوێ لە قسەی ھیچ بەرپرسێکی حکومی بگرن.
رۆژنامەی مارب پرێس ھەواڵەکەی لەژێر مانشێتی " ئەلحراق ئەدالیی داچەماند" بڵاوکردۆتەوە، لەلایەکی دیکە رۆژنامەی ئەلمەسدەر بانگەشەی پاشەکشێ و دەرچوونی ئاسایشپارێزانی لە شارەکە کرد، خەڵکی سیڤیل بە چەکەوە رژانە سەر شەقام و تا رادەیەک شارەکەیان کۆنترۆڵکرد، رۆژنامەکە ئەو بارە وەک ھەلێکی زێڕین بۆ ئەلحراق وەسف دەکات.
بەتایبەتی دوای خۆپیشاندان و راپەڕینەکەی ٢٠١١ ھەست بە بوونی جیاوازییەک لەنێوان شارەکانی باشوور و ئەوانی دیکە لە ھەموو رووێکەوە دەکرێ،.
خەڵکی شارەکانی موقەڵا و ئەدالی زیاتر ئامادەن بۆ خۆپیشاندان و رەتکردنەوەی حکومەتی یەمەن، بەگوێرەی بۆچوونی خەڵکی ئەو دوو شارە حکومەت بە چاوێکی دیکە لە ئەوان دەروانێ. رێگەی سەرەکیی عەدین- سەنعا لە زۆربەی خۆپیشاندانەکان دادەخرێ.
گوتەبێژی ئاسایشپارێزانی یەمەن ئاگرکەوتنەوەی چادری تەعزییەیان بە کارێکی چەپەڵ دانا و رەتیانکردەوە ھیچ دەستێکی ئەنقەست لە پەنای ئەو کارە ھەبێ، بەڵکو ھۆکاری سووتانەکەیان بۆ شۆرتی کارەبا گەڕاندەوە.
بەگوێرەی دوایین زانیاریی تا ئێستا ١٩ کەس بەھۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوەو لەناو بریندارانیشدا مەترسیی گیان لەدەستدان ھەیە.