Fahrettin İbrahim
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
هەلیکۆپتەرەکەی کودتاچییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی کە لە شاری ئەلیکساندرۆپۆلۆی یۆنان نیشتبوویەوە، رەوانەی تورکیا کراوەیەوە.
بەپێی زانیاریەکانی سەرچاوە فەرمییەکان، هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیاوە کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کودەتاچی هەڵاتبوون و لە شاری ئەلیکساندرۆپۆلۆی یۆنان نیشتبوویەوە، رەوانەی تورکیا کرانەوە.
جێی ئاماژەیە هەشت کەس لە ئەنجامدەرانی کودتاکەی سەر حکوومەتی تورکیا دوای سەرنەکەوتنی پیلانەکەیان بە هەلیکۆپتەرێکی سیکۆرسکی سەربە سوپای تورکیا بۆ یۆنان هەڵاتبوون و داوای مافی پەنابەرێتی سیاسییان کردبوو.
ئەو کەسانە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە دەستبەسەرن و بڕیارە سبەی رەوانەی دادگا بکرێن.