Mazın Asad
22 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
بە مەبەستی ھەڵگرتنی کۆسپ و بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، ھەردوو وڵات یاداشتنامەیەکی ھاوبەشیان واژوو کرد.
لە پەراوێزی لووتکەی ٢٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی ھاریکاریی ئابووریی دەریای رەشدا کە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی، یڵدرم و ھاوتا رووسییەکەی، دمیتری مێدڤێدڤ لە کۆشکی لوتفی کردار بۆ کۆنگرەکان بە شێوەیەکی داخراو کۆبوونەوە و دواتر رێوڕەسمی واژووکردنی یاداشتنامەیەک لە نێوان ھەردوو وڵات بەڕێوە چوو.
بە مەبەستی ھەڵگرتنی کۆسپ و بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا، بە ئامادەبوونی بینالی یڵدرم و دمیتری مێدڤێدۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەھمەت شیمشەک و ھاوتا رووسییەکەی، ئارکادی دڤیرکۆڤیچ یاداشتنامەیەکی ھاوبەشیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و بەرزکردنی ئاستی قەباری بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات واژوو کرد.