Sarmand Hameed
12 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
دۆحە - AA
وەزیری بەرگری قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە پیرۆزبایی لە هاوتا تورکییەکەی، خولوسی ئاکار کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری بەرگری لە کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری قەتەر لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، خالید بن محەمەد عەتییە وێڕای پیرۆزبایی لە خولوسی ئاکار، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکی نوێیدا.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار لە کابینەی نوێی حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان پۆستی وەزیری بەرگری تورکیای وەرگرت.