12 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
هەولێر - AA
پەکەکە لە سنوورى ناحیەى سیدەکان سەربە قەزاى سۆران باکووری پارێزگای ھەولێر وەرگرتنى باج و سەرانەیان لە هاووڵاتییان، جووتیاران و ئاژەڵدارانى ناوچەکە کردووەتە سەرچاوەیەکى دارایی گەورەى رێکخراوەکەیان و بە حوکمی چەک و بەکارهێنانى هێز، پارە لە گیرفانى هاووڵاتییان دەردەهێنن و خەڵکى بەشمەینەتى ناوچەکە دەچەوسێننەوە.
قایمقامى قەزاى سۆران، کرمانج عزەت لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "وەرگرتنى باج و سەرانە و ئازاردانى هاووڵاتییانى ناحیەى سیدەکان دیاردەیەکى نوێ نییە، بەڵکو چەندین ساڵە دانیشتووانى ١١٥ گوندى سنوورى ناحیەى سیدەکان دەچەوسێندرێنەوە، ئەمەیش تەنها نیگەرانى ئیدارەى قەزاکەى بەدوایخۆیدا نەهێناوە، بەڵکو بووەتە مایەى توڕەییەکى زۆرى دانیشتووانى سنوورەکە، بۆیە داواکارین هەرچى زووە چەکدارانى پەکەکە دەست لەو ناوچانە بەربدەن و چیدیکە نەبنە مایەى ناسەقامگیرى سنوورەکەمان".
ئاماژەى بەوەشدا کە...
- ئەو هاووڵاتییە باسی لە چۆنیەتى وەرگرتنى باج و سەرانەی کرد و گوتى: "لە سنوورى ناحیەکەمان لەبەرامبەر ١٠٠ سەر ئاژەڵ سێ ئاژەڵ وەک سەرانە لە ئاژەڵداران وەردەگیرێت و ئەگەر کەسێک سێ مانگاى هەبێت مانگانە ٣٠ هەزار دینارى لێوەردەگیرێت".
گوتیشى....
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.