Ramal Abdullah Mahmood
17 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
لە فڕۆکەخانەی چارلس دی گول شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا سەرنشینانی فڕۆکەیەکی سەر بە هێڵی ئاسمانی بەریتانیا هێنرانە خوارەوە و بە مەبەستی دۆزینەوەی بۆمب فڕۆکەکە پشکێنرا.
بەیانی ئەمڕۆ سەرنشینانی فڕۆکەکە هێنرانە خوارەوە و لە وێستگەدا لە چاوەڕاوانیدا هێڵرانەوە، تیمەکانی پۆلیس و ئاگرکوژێنەوە رێگەیان نەدا فڕۆکەکە بفڕێت.
دوای پشکنینی فڕۆکەکە لە لایەن سەگی پۆلیسیەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رێگە بە سەرنشینان درا بڕۆنەوە ناو فڕۆکەکە.
لەو هێرشە تیرۆریستەی کە داعش لە ١٥ی ئەم مانگە لە لەندەن ئەنجامی دابوو، ٣٠ کەس بریندار بوون.
دوای ئەوەی لە ئاکامی هێرشە تیرۆریستییەکانی ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە فەڕەنسا، ١٣٠ کەس کوژران، لەو کاتەوە باری نائاسایی لەو وڵاتە بەردەوامە.