Sarmand Hameed
25 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2022
هەولێر - AA
پارێزگاری هەولێر، ئومێد خۆشناو بە مەبەستی پیرۆزبایی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد و لەلایەن ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە پارێزگای هەولێرەوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، ئومێد خۆشناو وێڕای پیرۆزبایی جەختی لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە، هەروەها رایگەیاند،"وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر، بەبێ جیاوازی پارێزگار و پارێزگای هەموو لایەنەکانین و دەخوازین پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنەكانی سنووری پارێزگای هەولێردا هەبێت".