Sarmand Hameed
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئازادیخواز و ناسراوی عێراقی، عه‌دنان حوسێن، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانەوادەكەی و سەرجەم رۆژنامه‌نووسان ده‌كات.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئازادیخواز و ناسراوی عێراقی، عه‌دنان حوسێن، پرسهنامەیەکی بڵاوکردووەتەوە.
بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "عه‌دنان حوسێن دۆستێكی بەوەفای گەلەكەمان بوو و وەك كەسێكی ئازادیخواز و ڕاستگۆ، ھەمیشە به‌رگری له مافە ڕەواكانی گه‌لی كورد و زوڵملێكراوان دەكرد".
ئەمەش دەقی پەیامەکەی بارزانییە:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی خاوەن ھەڵوێست و ناسراوى عێراقی، عه‌دنان حوسێن-مان پێگه‌یشت و زۆر خەمباری كردین.
كۆچكردوو دۆستێكی بەوەفای گەلەكەمان بوو و وەك كەسێكی ئازادیخواز و ڕاستگۆ، ھەمیشە به‌رگری له مافە ڕەواكانی گه‌لی كورد و زوڵملێكراوان دەكرد.
لەم بۆنە خەمناكەدا سه‌ره‌خۆشی له بنەماڵەی كۆچكردوو و تەواوی نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانان و ھاوڕێیانی كۆچكردوو دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گه‌وره دەپاڕێینەوە گیانی عەدنان حوسێن بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئارامییش بەھەموولایەك ببه‌خشێت .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەسعود بارزانی
٢٠١٩/١٠/١١