Betül Yürük
10 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا كه سازكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه تیرۆره‌ی هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری وڵاته‌كه‌ی دروست بكرێت و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه، ئه‌مریكا و رووسیا ره‌زامه‌ندیان نیشان نه‌دا له‌سه‌ر داواكاری هه‌ندێك وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له‌سه‌ر داخوازی پێنج وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا تاوتوێی پێشهاته‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا و ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیای كرد.
ئه‌ڵمانیا به توندی ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات، به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، هه‌ندێ وڵاتیش داوایان كردووه له راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مریكا و رووسیا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر ئه‌و داواكاریه ده‌رنه‌بڕیوه. هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ش له راگهیهندراوهكانیاندا وشه‌ی ''ئیدانه''یان به‌كارنه‌هێنا.
- ''ئیدی توركیا به‌رپرسه له چه‌كدارانی داعش''
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كیلی كرافت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا پشتیوانی له بڕیاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا نه‌كردووه.
كرافت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به‌رپرسه له پاراستنی گرووپه كهمایهتییهكان به‌تایبه‌تی كریستیانه‌كان و نفووسی كورد و سه‌رهه‌ڵنه‌دانی قه‌یرانی مرۆیی ، ئه‌و گوتی: ''ئێستا توركیا به‌رپرسه له هه‌ڵنه‌هاتنی ته‌واوی شه‌ڕكه‌ره داعشه‌كان له‌و گرتووخانانه‌ی تێیدا ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌گه‌ڵ دووباره پێكنههاتنهوهیان به هیچ شێوه‌یه‌ك''.
كرافت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه نه‌پاراستنی سڤیل و دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ده‌ره‌نجامی ده‌بێت.
- بانگه‌وازی ''را‌گرتن''ی ئۆپه‌راسیۆن له لایه‌ن پێنج وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بۆ توركیا
دوای كۆبوونه‌وه‌كه پێنج وڵاتی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه پێكهاتوون له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، به‌لجیكا و پۆڵه‌ندا راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا نیگه‌رانی قوڵ خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه و داوایان له توركیا كردووه ئۆپه‌راسیۆنه تاك لایه‌نه‌كه‌ی راگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌و پلانه‌ی توركیا داوای كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، ره‌نگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجه نێودهوڵهتيیانه نه‌بێت كه كۆمیسه‌ری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری كردووه.