موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی شیعەی سەدر، لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، پشتگیریی سوپای عێراق دەکا.
سەدر گوتی:" بەگژداچوونەوەی تیرۆریستان لە عێراق، بە بەرژەوەندیی گەلەکەمان دەشکێتەوە. ئەگەر بە یەکدەنگی کار بکەین، دژمنانمان بێ ھێز دەبن و گشتمان متمانەی گەل بە دەست دێنین."
سوپای عێراق لە حەفتەی رابردووەوە، لە پارێزگای ئەنبار و رومادی، ئۆپەراسیۆنەکی بەرفراوانی لە دژی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام- داعش دەستپێکردووە.