Rewa Mahmood Hasan
09 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2020
پیرەمەگروون - AA
دوای نیوهڕۆی ئەمرۆ ٩ی کانوونی یەکەم، كاتژمێر ٣:٣٠ خۆپیشاندان لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستیپێکرد و بەشێک لە خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی دوکان-سلێمانیان داخست.
بەپێی ئهو زانیارییانهی لە سەرچاوە تایبەتەکانی ناوچەکەوە دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتوون، لە دەرەوەی شارەدێی پیرەمەگروونهوه، هێزێکی زۆری ئەمنیی و بەرگریی فریاکەوتن هێنراونەتە ناوچەکە و هەوڵیانداوه بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی شارەدێی پیرەمەگروون ئاماژە بەوەدەکەن، خۆپیشاندەران چوونەتە سەر بنکەی هاتووچۆی شارەدێکە، گڕیان تێبهرداوه و سەرجەم کەلوپەل و دۆکیومێنتەکانیان سوتاندووە.
سهرچاوهكان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگهیاند، هێزەکە هەوڵیان داوە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بكهن و دواتر بڵاوەیان پێکردوون.
لە ئێستادا رێگای سەرەکی دوکان-سلێمانی کراوەتەوە.