Rewa Mahmood Hasan
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی - AA
لە خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی ئهمڕۆ شارۆچکەی پیرەمەگروون ئاگر لە بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان بەردرا.
لە خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەی پیرەمەگرووندا بارەگای بەشێک لە پارتە سیاسییەکان سوتێندرا، تەنھا بارەگای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان مابوو بکەوێتە دەستی خۆپیشاندەران، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە خۆپیشاندەران دەستیان کردەوە بە گردبوونەوە لەبەردەمی بارەگاکەدا و لە کاتژمێر ٨:٣٠ دەمەو ئێوارەوه بەریەکەوتن و پێکدادان لە نێوان کارمەندانی بیناکە و خۆپیشاندەرانی گربووەوە لە بەردەم بارەگاکەدا روویدا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، خۆپیشاندەران تەقەیان ئاراستەی بارەگاکە کردووە و ژمارەیەک لە شایەتحاڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکی بی کەی سی و دەمانچە بەکارھاتووە لەپێکدادانەکانی بەردەم بارەگاکەدا.
دوای پێکدادانێکی زۆر خۆپیشاندەران توانییان بچنە نێو بارەگاکە و ئاگری تێپەردەن.
ھەربەپێی ئەو زانیاریانەی کە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ١٥ کەس لە نێو خۆپیشاندەران برینداربوون و کەسێکیش لە نێو بارەگاکە بە برینداری بینراوە.
ھاوکات دەستبەجێ بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی پیرەمەگروون و سلێمانی کراون.