ئهو ئاوارانەی سووریا کە بههۆی بۆردومانکردنی شاری گرێسپی لهلایهن فڕۆکەكانی هاوپهیمانانهوه ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه و روویان له سنوورهكانی توركیا كردووه، بهردهوام له چاوهڕوانیدان بۆ دهربازبوون بۆ نێو خاكی توركیا.
ئاوارەكان كە لە بەردەم دەروازەی سنووری ئەقچەقەڵە كۆبوونەتەوە، لەسەر سنوور رۆژیان كردەوە.
بەمەبەستی پشكنینی ناوچەكە، فڕۆكەكانی جەنگی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی ئەمریكا بە ئاسمانی ناوچەكەدا فڕین.
لەلایەكی دیكەوە هێزەكانی توركیا لەسەر سنوور بەردوامن لە گرتنەبەری رێوشوینی ئەمنی توند.
بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانی سووریا، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نزیكەی 15 هەزار كەس ئاوارەی توركیا بوون.