ھەولێر
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەلی مەدەنی و ماموستایانی زانكۆ و رۆژنامەنووسان كۆنفرانسێك لە ژێر ناوونیشانی "ئەو یاسایانەی كە ئازادیی رۆژنامەگەری كۆت دەكەن. ئازادی رادەربڕین و تاوانەكانی زانیاری بە نموونە" لە ھۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر بەرێوە چوو.
لە كۆنفرانسەكە رۆژنامەنووسانی ھەر سێ پارێزگاری ھەرێمی كوردستان و چالاكانی كەركووك و بەغدا بەشدار بوون و زیاتر باس لە پێشێلكردنی مافی رۆژنامەنووسان لە شەڕی داعش كرا.
رێكخەری ھەرێمی كوردستان لە كۆمەڵەی بەرگریكردن لە ئازادی رۆژنامەنووسان لە عێراق ھێمن بابان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "زیاتر باس لەو خاڵانە كرا كە بوونەتە ھۆی بەرتەسك بوونی ئازادی رۆژنامەگەری لە عێراق و ھەرێمی كوردستان، بە تایبەتی دوای ھاتنی داعش ئازادی رۆژنامەگەری كەوتووتە بەر شاڵاوێكی توند. ھەروەھا لە ئێستادا كۆمەلێك پڕۆژە یاسا لە پەرلەمانی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەن كە ھەندی كێشەی یاسایی تیدایە كە مافی رۆژنامەنووس بەرتەسك دەكاتەوە لەو كۆنفرانسە تێبینیەكان دەنووسرێنەوە و دەدرێنە لایەنی پەیوەندیدار".