Sarmand Hameed
27 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2022
هەولێر - AA
نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) رایگەیاند، مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بنەمای دیموکراسییە و داوای لە خۆپیشاندەرانیش کردووە پابەندی یاسا بن و رێز لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بگرن.
یونامی لە دوای خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز و هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران، راگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق هاتووە: "مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بنەمای دیموکراسییە. بەڵام شانبەشان بێت لەگەڵ رێزگرتن لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پارێزگاریی لە موڵکی گشتی و تایبەت".
یونامی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە خۆپیشاندان ئاشتییانە و یاسایی بێت.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لایەنگرانی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا پایتەختی عێراق گردبوونەوە و دواتر بەرەو ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا بەڕێکەوتن کە باڵەخانەی حکوومەت و پەرلەمان و نێردە دیپلۆماتییەکانی تێدایە و هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران.
رۆژی ٢٥ی تەمووز، چوارچێوهی ههماههنگیی له راگهیهندراوێكدا ئاشکرایکرد له كهشێكی ئهرێنیدا سهركردهكانی چوارچێوهی ههماههنگی به كۆی دهنگ رێككهوتن لهسهر كاندیدكردنی محهمهد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سهرۆكوهزیران.
ئەم خۆپیشاندانەی لایەنگرانی رەوتی سەدر دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ لە میدیاکاندا وا بڵاوکرایەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە کە رۆژی شەممە کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی وڵاتەکە.