Rewa Mahmood Hasan
17 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2023
سلێمانی - AA
وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٧ی تەمووزی ٢٠٢٣ وەفدێکی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان-یان کرد لە شاری سلێمانی.
بەپێی زانیارییەکانی سایتی فەرمی یەکێتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ گۆڕان درێژه پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتری یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، بەتایبەت دروستکردنی یەک لیست لە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکان.
پێشتر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كۆبووه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ به‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەفدەکەی یەکێتی سەردانی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان بکات.