Sangar Hamad Azeez
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
یوفا ناوی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپا بۆ وەرزی ٢٠١٥ -٢٠١٦، ئاشکرا کرد.
یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا کە ٥٥ وڵات تیایدا ئەندامە روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ناوی ئەو ١٠ یاریزانەی ئاشکرا کردووە کە پاڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپا بۆ وەرزی رابردوو.
یاریزانە پاڵێوراوەکان بریتین لە:
- گاریس بەیل، تۆنی کروز، پیپی و کریستیانۆ رۆنالدۆ لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.
- لیۆنێل میسی و لویس سوارێز لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.
- تۆماس مولەر و مانوێل نۆیەر لە یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی.
- ئەنتۆنیۆ گریزمان لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی.
- گیانلوجی بوفۆن لە یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵی.
یوفا، ساڵانە ناوی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان بڵاو دەکاتەوە وەک پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی رابردوو و دواتر بە چەند پاڵاوتنێک ژمارەی یاریزانەکان کەم دەکرێتەوە تا دەگاتە سێ یاریزان و ئینجا لە رێورەسمێکدا باشترین یاریزان لە ناو سێ پاڵێوراوەکە هەڵدەبژێردرێت.
بڕیارە رێورەسمی هەڵبژاردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵیش لە ٢٥ی ئەم مانگە لە شاری مۆناکۆی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت
ساڵی رابردوو خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکانی ئەورووپا بەخشرا بە یاریزان، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.