Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
لەچوارچێوەی یارییەکانی ئامادەکاری بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ لە رووسیا، شەوی رابردوو هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بەرامبەر بوون.
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەسەر خاک و لەناو جەماوەری خۆی رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بووەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی یەکەم، ئینگلتەرا باڵا دەستی خۆی نواند و لە خولەکی ٩دا، یاریزان ئادەم لالانا توانی لەڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە تۆمار کرد.
گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات و لە خولەکی ٤٨ی گێمی دووەمدا، یاریزان جێمی ڤاردی ئەنجامەکەی بۆ ئینگلتەرا دوو هێند کرد.
دواتر لە خولەکی ٨٩ و ٩٠دا، ئیسپانیا لەڕێگەی هەردوو یاریزان ئیاگۆ ئیسپاس و ئیسکۆ دوو گۆڵی لەسەر یەک تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردووە و بەم ئەنجامەش یارییەکە بە کۆتا هات.