Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی بێشکتاش رایگەیاند کەوا بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانی پێشوی یانەکە دیمبا با بەشێوەی خواستن، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەی شانگهای شینوای چینی دەستپێکردووە.
یانە تورکیەکە لە رێگەی ماڵپەری یانەکەی ئەوەی ئاشکرا کرد کەوا بەمەبەستی گواستنەوەی یاریزانی پێشوی یانەکە دیمبا با بەشێوەی خواستن ، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ دەستەی کارگێری یانەی شانگهای شینوای چینی دەستپێکردووە.
هێرشبەری سەنیگالی دیمبا با ، کە ماوەی حەوت مانگە بەهۆی پێكانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتۆتەوە، لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥دا لە ریزی یانەی بیشێکتاشی تورکی یاری دەکرد.