Kutluhan Görücü
27 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی هێرشه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سنووری سووریا له ماوه‌ی رابردوودا، سه‌رله‌نوێ بوونی تیرۆر له سووریا و ناوچه‌كه‌دا، بووه‌وه به بابه‌تی رۆژه‌ڤ.
رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە له دوایین پەلاماریدا، به مووشەکی ئاراستەکراو هێرشی كرده سه‌ر ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و له ئاكامدا، دوو پۆلیسی ئۆپەراسیۆنی تایبەت گیانیان له‌ده‌ست دا. دوا بە دوای ئەو هێرشە به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرش كرایه سه‌ر شاری عەفرین و به هاوەن و مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر باشووری شاری جەرابلوس لە سووریا، هەروەها ناوچه‌ی کارکامیش له توركیا. لە ناوچەی کارکامیش جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانیی نه‌كه‌وته‌وه. لە هێرشەکەی سەر شاری عەفری-نیشدا، پێنج هاوڵاتی کوژران و ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون، هەروەها هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باشووری شاری جه‌رابلوسیش برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێكهوتهوه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ركۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئێمە ئیدی ئاراممان نه‌ماوه له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانەی سەرچاوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر وڵاتەکەمانن لە سووریاوە. به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئەو هێزانه‌ی لەوێ چالاکن یان به بەڕێگای خۆمان پێداگرین له‌سه‌ر له‌ناوبردنی ئه‌و هەڕەشانهی سه‌رچاوه‌كانیان له‌و ناوچانهوهن. هێرشەکانی ئەم دواییە بۆسەر پۆلیسەکانمان و ئەو دەستدرێژیانەی کە خاکەکەمان دەکەنە ئامانج ئیدی ئارامگری نه‌هێشتووه، هەنگاوی پێویست دەگرینه‌به‌ر بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بەزووترین کات".
له دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، رای گشتیی توركیا و نێوده‌وڵه‌تی باس له ئه‌گه‌ری سازكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی توركیا ده‌كه‌ن بۆسه‌ر ناوچه‌كه.
دەکرێت دەستپێکی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە بگەڕێنینەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢، تەنانەت ئەگەر پەلامارە تیرۆریستییەکانی رێکخراوەکە لەناو سنوورەکانی سووریادا لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەستی پێ کرد بێت، ئەوا پەلامارە راستەوخۆکانیان بۆسەر هاووڵاتییانی مەدەنی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون خێراتر بوو، راستەوخۆ دوای پاککردنەوەی عەفرین لە تیرۆریستان لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨‌دا لە حوزەیرانی ٢٠١٨ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١، رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە تێکڕا ٦٩٥ هێرشی کردووەتە سەر ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، سوپای نیشتمانیی سووریا و حکوومەتی کاتی سووریادان. ئەم پەلامارانەش ٤٩٨یان لەڕێی بۆمبی چێندراو، بۆمبی دەستی و چەکەوە ئەنجامدراون، بەهۆی ئەم پەلامارانەشەوە، ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی مەدەنی بوون. لە کۆی ٦٩٥ پەلامار ١٥٨یان لەڕێی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراون و زۆرینەی قوربانییانی ئەم پەلامارانە هاووڵاتی مەدەنی بوون، کۆتا پەلاماری سەر شاری عەفرین-یش هەر لە سیاسەتی ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە دەچوو.
کاتێکیش لەم روانگەیەوە هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە بکرێت، دەبیندرێت کە یەپەگە/پەکەکە ماوەیەکی درێژە لەناوخۆی سووریادا پەلاماری تیرۆریستی ئەنجامدەدات. لە ماوەی رابردووش‌دا کە رێکخراوەکە بەشێکی زۆری ئەندام و سەرکردەکانی لە سووریا و عێراق لەدەستداوە، پەلامارە تیرۆریستییەکانی زیاد کردووە و دەیەوێت هێزی خۆی نیشان بدات. وەک ئەنجامێکی راستەوخۆی سەرکەوتنی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە لەناو تورکیادا ناتوانێت هیچ کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدات، بەمهۆیەوە رێکخراوەکە هەوڵدەدات لە سووریا ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە و لە هەر هەلێکدا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان دەکاتە ئامانج.
توركیا كه له بابه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له ناوخۆی وڵات ئه‌نجامیداوه، له‌سه‌ر سنووره‌كانی و له وڵاتانی دراوسێش هه‌نگاوی گرنگی دژبە تیرۆریستان هاوێشتووه، له‌وه تێگه‌یشتووه كه بۆ كۆتایی هێنان به تیرۆر له ناوچه‌كه پێویسته سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و سووریا كۆنترۆڵ بكات، هه‌ربۆیه دروستكردنی هێڵێكی ئارامی داماڵراو له تیرۆر به درێژایی هێڵی سنوور، گرنگیی بۆ توركیا هه‌یه. ماوه‌ی دووساڵه ئه‌وه ده‌بینین لێك تێگه‌یشتنی سۆچی كه توركیا له‌گه‌ڵ رووسیادا ئه‌نجامی داوه له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، ده‌ست به گوتنی ئه‌وه كراوه كه بژارده دیپلۆماتییه‌كان وه‌لا نراون و له قۆناغێكداین كه به‌رله تاوتوێكردنی بژارده سه‌ربازییه‌كانه.
له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی زۆرینه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌مریكا له سووریا لێی كشایه‌وه، له‌لایه‌ن رووسیاوه پڕ كرانه‌وه، دانوستانه‌كانی نێوان توركیا و رووسیاش له‌باره‌ی سووریاوه له‌ئێستادا درێژه‌یان هه‌یه، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گریمانهكراون و هه‌ریه‌ك له ته‌ل ره‌فعه‌ت، منبج و كۆبانێ و دربێسییه-هێڵی سنووریی عێراق، زیاتر له ئه‌مریكا پێویسته كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیادا بكرێت.
رووسیا بەھۆی ئاسایشی حەلەبەوە ئەستەمە گڵۆپی سەوز بۆ سوپای نیشتمانیی سووریا ھەڵ بکات بۆ ئەوەی بچێتە ناو تەل رفعەتەوە. ھەمان سیناریۆ بۆ مەنبجیش جێگەی باسە. رووسیا کە لە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٩ بەشێوەیەکی بەرجەستەیی لە دژی دوو ھەوڵی تورکیا وەستایەوە، ئەگەری ھەیە بیرلەوە بکاتەوە کە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە لە مەنبج لاواز بکات و ناوچەکە رادەستی رژێم بکاتەوە. ئەستەمە ئەوە بڵێین کە ھێڵی سنووریی عێراق دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتی سوپای تورکیا/ سوپای نیشتمانیی سووریا یان رووسیا لە کاتێکدا ھێشتا ئەمریکا لە سووریا نەکشاوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، ئەگەر بوونی سەربازیی رووسیا لە ناوچەکەدا ھەبێت، نابێت چاوپۆشی لە قورسایی دیپلۆماسیی ئەمریکا بکرێت.
ئەگەر سەرنج بخرێتە سەر تەواوی ئەمانە، ئەوا تورکیا دەتوانێت رووسیا ناچار بکات کە رێکار لەم ناوانە بگرێتەبەر و تاوتوێی بژاردەی سەربازیی لە ناوچەی سەرێ کانی بەپێی رێککەوتنی سۆچی کە برگەی دەرکردنی تەواوی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە لە تەل رفعەت و منبج لەخۆدەگرێت، بخاتە باسەوە.
کوتڵوھان گۆرجو
یاریدەدەری توێژەر لە بەشی سیاسەتی دەرەوەی ناوەندی توێژینەوەی سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و جێگری سەرنووسەری ماڵپەڕی رۆژەڤی سووریا
[1] https://kriterdergi.com/dis-politika/teror-orgutu-ypgnin-bombali-arac-saldirilari