16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
بەغدا ــ AA
ژمارەی كوژراوانی ئەو تەقینەوەیەی كە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە ناوەڕاستی بەغدا روویدا، بەرزبوویەوە بۆ چوار كەس.
لەو بارەوە روانگەی عێراقى بۆ مافەكانی مرۆڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە كە ئێوارەی دوێنێ هەینی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەیەكی نێوان هەردوو گۆڕەپانی تەحریر و تەیەران ناوەڕاستی بەغدا تەقییەوە.
روانگەی عێراقى بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشداوە كە بەپێی دوایین ئامار لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، چوار كەس كوژراون و ٢٠ی دیكەش برینداربوون.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاندبوو كە لە ئاكامی تەقینەوەكە، سێ كەس كوژراون و ٢٠ی دیكەش برینداربوون.