16 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2019
به‌غدا- AA
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو گۆڕه‌پانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی به‌غدای هه‌ژاند، كه ناوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كانی دژی حكوومه‌ته.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستكهوتوون، بۆمبی نێو ئۆتۆمبیلێك، كه له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر پارككرابوو، ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نراوه كه ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار له ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له زۆر ناوچه‌ی به‌غداوه بیستراوه.
هێشتا لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.