1 23
06 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
دهۆك-AA
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ كاتژمێر ٧:٣٠ له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه شكستیان به په‌لاماره‌كه هێنا.
بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکان لە فەرماندەیی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، لیوا سالا ته‌یمور بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه چه‌كدارانی په‌كه‌كه به چه‌كی ئارپیجی و بیكه‌یسی هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای گابنێركی له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ. بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێك به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگات، شكست به هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه هێنرا، وه‌كو هه‌موو جارێك چه‌كدارانی په‌كه‌كه ته‌قه‌یان كردووه و خۆیان شاردووه‌ته‌وه".
لیوا سالا ته‌یمور گوتیشی: "په‌كه‌كه سوودی له‌و بۆشاییه له شاخه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بینیوه كه ساڵی ٢٠١٤ دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعش بوو، درووستبوو. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه خاڵه‌كانی خۆیان و په‌كه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت ئاسایشی كوردستان تێكبدات بۆیه به‌رده‌وام خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته ئامانج".
٢٦ی مانگی رابردوو له هه‌مان سنوور تیرۆریستانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌ك برینداربوو.