Zana Natık Kerem
06 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی سەردانی بەغدا دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە کە سبەی دووشەمە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
راشیگەیاندووە کە شاندەکە پێکھاتووە لە وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی، خالید شوانی و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح و سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگیی و بەدواداچوون، عەبدولحەکیم خەسرۆ و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان، خالید ھادی چاوشلی.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ئامانجی سەردانی شاندەکە بۆ بەغدا، درێژەدانە بە گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی، ئەوەیش لە پێناو زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.