Heman Hussein Yaseen
27 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2024
هەولێر - AA
دوای زیاتر لە هەشت کاتژمێر، ئاگرەکەی سەر شەقامی ٦٠ مەتری هەولێر کۆنترۆڵکرا.
شەوی ڕابردوو ئاگر لە ژمارەیەک دوکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل کەوتەوە و تا بەیانی ئەمڕۆش ئاگرەکە بەردەوام بوو.
بەپێی گوتەی شایەدحاڵان، ئاگرەکە سەرەتا لە کۆگایەکی سەرەوەی دوکانەکان بووە کە کەلوپەلی جوانکاری ئۆتۆمبێلی تێدابووە بەڵام بەهۆی ئەوەی کەلوپەلەکان ماددەی نایلۆن و سپڕابوونە هەر ئەمەش بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە.
هەرچەندە تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیاندا بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەکە و بوونی ئەو هەموو نایلۆن و سپڕا و ماددەی دیکەی هاوشێوە، نەتوانرا لە کاتەکانی سەرەتا کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت.
لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا نزیکەی ٣٠ دوکان و کۆگا سووتاون و وەک شایەدحاڵان دەڵێن زیانەکانی بە زیاتر لە چوار ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.