Zana Natık Kerem
27 ئاب 2024•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2024
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی بەغدای پایتەختی بەجێھێشتووە و بەسەردانێکی فەرمی بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ میسر و تونس نەخراوەتەڕوو.
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ میسر و تونس، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدات.