Ekip
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
ئیستانبوڵ- AA
ئێزدییه‌كانی شنگال بۆ جاری دووه‌م خۆپیشاندانیان له پێناو ده‌رچوونی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌یان و ئازادكردنی منداڵه رفێنراوهكانیان، ساز كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای لۆكاڵیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌یان ئێزدی له چیای شنگال كه ژماره‌یه‌كیان ژن و منداڵ بوون، ناڕه‌زایه‌تییان دژبە "هه‌وڵی كردنی شنگال به قه‌ندیلی دووه‌م له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه" نیشانداوه.
خۆپیشانده‌ره ئێزدییه‌كان لافیتهگهلێكیان به‌رزكردبوویه‌وه كه لێی نووسرابوو "بانگه‌واز له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی و حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین هه‌نگاو بهاوێژن بۆ ده‌ركردنی په‌كه‌كه له شنگال و نه‌بوونی شنگال به قه‌ندیلی دووه‌م" و "پێویسته په‌كه‌كه به‌زوویی ده‌ستبه‌رداری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی لاوه‌كانمان بێت".
- "تا ئه‌و كاته‌ی كه په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌مان ده‌چێته ده‌ره‌وه چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن"
له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له میدیادا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وه ده‌بینرێت كه‌سێك به‌ناوی خۆپیشانده‌رانه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات.
له راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیشدا، كه‌سێک كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه "چیای شنگال سه‌ره‌ڕای ٧٢ فه‌رمان، به‌ڵام به‌ڕووی ئێزدییه‌كاندا دانه‌خرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شنگال له ئێزدییه‌كان قه‌ده‌غه‌یه. چیای شنگال-یان كردووه‌ته قه‌ندیلی دووه‌م. تا ئه‌و كاته‌ی كه منداڵه ئێزدییه رفێنراوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئازاد ده‌كرێن و په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌مان ده‌چێته ده‌ره‌وه له چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
رۆژی ٢٩ی ته‌مووزی رابردوو، ئێزدییه‌كانی شنگال دژبە بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی منداڵه رفێنراوهكانیان، خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و بانگه‌وازیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كردبوو.