Heman Hussein Yaseen
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
هەولێر - AA
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لاھور شێخ جەنگی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) راگەیاند.
لە پەیامەکەیدا لاھور شێخ جەنگی دەڵێت "دیارە ئێمەش وەکو ھەر ھاونیشتمانییەک تووشی ئەم پەتایە بووین و دەمەوێت لە زاری خۆمەوە رایبگەیەنم کە بەندەش تووشی پەتای کۆرۆنا بووم و تەندروستیم باشە، دەتوانم بڵێم خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە تووشی ئەم پەتایە بووم بۆ ئەوەی باشتر ھەست بە ئێش و ئازاری ھەموو ئەو ھاونیشتمانیانە بکەم کە لەماوەی رابردوودا یان ئێستاش لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان رووبەڕووی ئەم پەتایە بوونەتەوە".
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە "پێویستە ھەوڵ بدەین بەرگری لە شمان بەھێز بکەین و خۆمان باشتر بپارێزین بۆ ئەوەی ھەر ھاووڵاتییەک بەرکەوتەیشی ھەبێت کەمترین ڤایرۆس بچێتە لەشییەوە و دەمەوێت داوا لە خوای بەخشندە بکەم کە شیفای ھەموو ئەوانە بدات کە تووشی ئەم پەتایە بوون".
لاھور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "دەمەوێت روو بکەینە دەسەڵاتداران کە ئێمەش موعەرەزین تووشی ئەم ڤایرۆسە بین و ھەوڵبدەن خزمەتی ھاووڵاتییان بکەن و ئەوەی دەمێنێتەوە تەنیا ناوبانگە، بۆیە تکا دەکەم باشتر بیر بکەنەوە و بە تەنگ ئێش و ئازاری میللەتەکەمانەوە بن و بەدوای کورسی و پلەو پۆست مەکەون".