Sarmand Hameed
30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2019
عێراق - AA
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنهكه، حەمید غەزی دەستیلەکارکێشایەوە.
دەستلەکارکێشانەوەی حهمید غەزی چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حەمید غەزی کە سەر بە رەوتی سەدرە، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ رووداوەکانی هەردوو شاری ناسڕییە و نەجەف.
حەمید غەزی پێنجەم بەرپرسی حکوومی و ئەمنیی عێراقه کە دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات، دوای ئەوەی هەریەک لە پارێزگاری زیقار و جێگرەکەی، فەرماندەی پۆلیسی زیقار و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف دەستیانلەکارکێشایەوە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە تا ئێستا خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە میانی خۆپیشاندانەکاندا تا ئێستا ٤٠٦ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بریندار بوونە.