30 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2019
به‌غدا – AA
ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی پارێزگای زیقار گه‌یشته ٢٠ كه‌س و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌رپرسێك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق دوێنێ داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئارام بن و هۆشداری دا له "كۆمه‌لكوژییه‌كی نوێ".
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه تاكو ئێستا ٤٧ خۆپیشانده‌ر له شاری ناسرییه'ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به‌مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی بێكاریی، گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه تا ئێستا نزیکەی ٤٠٦ كه‌س کوژراون و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژ به هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
هاوكات ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به پاكێچی چاكسازیی راگه‌یه‌نراو قایل نابن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به فه‌رماندان بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژیی له خۆپیشاندانه‌كاندا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.