Zana Natık Kerem
12 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2024
ھەولێر ــ AA
ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵیی، عەبدولڕەحمان سلێمان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە دادگای باڵای فیدراڵیی ڕاگەیاند.
عەبدولڕەحمان سلێمان کە دادوەرێکی کورد بوو لە دادگای باڵای فیدراڵیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کە ھەندێک لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی لە چوارچێوەی کاری دادگاکە دەرچوونە و گوتی: "ھەوڵمداوە بە ئامانجی جێگیرکردن و پتەوکردنی سیستمی فیدراڵیی لە عێراق کار بکەم".
گوتیشی: "ھەرێمی کوردستان تاکە ھەرێمە کە لە چوارچێوەی دەستووردا دانی پێدانراوە و ڕۆڵیشی ھەبوو لە نووسینەوەی دەستوور بۆ گەلانی عێراق".
ڕاشیگەیاند: "نەمتوانی لە دادگای فیدراڵیی، بەرگریی لە مافەکانی ھەرێمی کوردستان بکەم، بۆیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە دادگای باڵای فیدراڵیی ڕادەگەیەنم، جگە لەوەش دەبوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پاڵپشتی لە بەھێزکردنی ھەرێمەکان بکات، بەڵام دادگای باڵای فیدراڵیی ئەو کارەی نەکردووە".
جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ھەندێک جار دادگای باڵای فیدراڵیی، سیستەمی فیدراڵیی عێراقی پێشێل کردووە و گوتی: "رۆڵی ئێمە وەک نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵیی لاوازکرا".