Fırat Taşdemir
12 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، بڵاویکردەوە کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆیی عێراقی کۆبوونەوەیان لەبارەی ئاسایشی سنوور ئەنجامداوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە باکووری عێراق بەڕێوەچوون بە هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون.
لەو چوارچێوەیەشدا فەرماندەی دووهەمی سوپا، فەریق روکن مەتین تۆکەل و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانی ناوخۆی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایشی سنووریان ئەنجام دا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لە ناو سنوورەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ بەڕێوەچوو، ئاسایشی هێڵی سنووری عێراق-تورکیا تاوتوێ کرا و، گفتوگۆ کرا لەبارەی ڕێوشوێنەکانی زیادکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانی عێراق.