Haydar Karaalp
26 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2021
به‌غدا- AA
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران كۆتاییان به گه‌مارۆدانی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا پایته‌ختی عێراق، هێنا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، كۆتایی به گه‌مارۆدانی باڵه‌خانه‌كانی حكوومه‌ت و كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز هێناوه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت چه‌كداره شیعه‌كان له‌به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی سه‌وز له چاوه‌ڕوانیدان.
ئه‌وه‌ش ده‌بینرێت كه له ناوچه‌ی سه‌وز و ده‌ورووبه‌ری ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق جێگیركراون و رێكاری ئه‌منی فراوان گیراونه‌ته به‌ر.
ئه‌مڕۆ هێزێكی سه‌ربه حكوومه‌تی عێراق فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار، قاسم موسڵیح-ی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركردبوو. له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی، به ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی و چه‌كه‌وه هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكردبوو، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی قاسم موسڵیح کراوە پێکهێنراوە و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هاتبوو: "لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە کە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هەواڵگری ناوخۆ، هەواڵگری سەربازیی، ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی حەشدی شەعبی پێکهاتووە، بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی کە لە خراوەنەتە پاڵی و ئەو ئێستا لە ژێر چاودێری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندایە تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوە تەواو دەبێت".
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ قاسم موسڵیح ده‌كردبوو.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت قاسم موسڵیح، ده‌ستی هه‌یه له تیرۆركردنی چالاكوانه مه‌ده‌نییه‌كانی كه‌ربه‌لا و مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ین ئه‌سه‌د كه سه‌ربازانی ئه‌مریكای تێدا جێگیركراوه.