Sarmand Hameed
09 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2021
بەغدا - AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەکانیان شکستیان بە هەوڵێکی خۆکوژی هێناوە کە ویستوویهتی زیارەتکارانی شیعە لەکاتی چوونیان بۆ ناوچەی کازمییە باکووری بەغدا بەمەبەستی یادکردنەوەی کۆچی دوایی ئیمام موسای کازم، بکاته ئامانج.
دەزگای هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیهنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان سێ تیرۆریستیان دەستگیرکردووە کە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ کردەی تیرۆریستی خۆکوژی و کردنە ئامانجی سەردانیکارانی ئیمام موسای کازم.
لە راگەیهنراوەکەدا هیچ وردەکارییەک لەبارەی دەستگیرکراوەکان نەخراوەتەڕوو.
لە ٢٥ی مانگی رەجەبی هەموو ساڵێک دەیان هەزار زیارهتكاری شیعە یادی کۆچی دوایی ئیمام موسای کازم دەکەنەوە.
چاوەڕێ دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکاران لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تونددا بۆ ئەو یادە روو لە مەزاری ئیمام موسا بکەن لە ناوچەی کازمییە لە بەغدا.